لە رووداوی بەنزینخانەكە كوژرا

وەرزشوانانی هەولێر تاجەگوڵینەی وەفادارییان بۆ حەمودی ریاز دانا

+964

دەشتی عارف

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە هەولێر، رێوڕەسمی دانانی تاجەگوڵینەی سیمبولیكی بۆ رۆحی ئەو سێ هاوڵاتییە دانا كە لە رووداوی بەنزینخانەكەی هەولێر گیانیان لەدەست دا، كە یەكێك لەوان وەرزشوانێكی ناوداری لەشجوانی بوو لە عێراق.

رێوڕەسمەكە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش بەڕێوەچوو، سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش بە 964ی راگەیاند، بە پێویستیان زانی ئەو كارە بكەن، بە تایبەتی بۆ رۆحی وەرزشوان و پاڵەوانی عێراق لە یاریی لەشجوانی حەمودی ریاز.

وتیشی، هەموو وەرزشوانانی عێراق و كوردستان بە هی خۆمان دەزانین و بەرگری لە مافەكانیان دەكەین.

هەروەها ئەحمەد رامبۆ، پاڵەوانی پێشووی عێراق و كوردستان لە یاریی لەشجوانی بە 964ی وت، دڵگرانبوون بە رووداوەكە، بە تایبەتی گیانلەدەستدانی حەمودی ریاز.

وتیشی، “لەدەستدانی حەمودی و هەر وەرزشوانێكی دیكە خەسارەتێكی گەورەیە بۆ وەرزش و بە ئاسانی پڕ جێگەی پڕناكرێتەوە”.

كۆتایی هەفتەی رابردوو لە ئەنجامی دەمەقاڵییەكدا لە بەنزینخانەیەكی هەولێر، سێ كەس لە لایەن كارمەندێكی بەنزینخانەكە كوژران، كە دووانیان بە نەتەوە عەرەب بوون و بۆ گەشت لە هەولێر بوون، یەكێك لەوان حەمودی ریاز، پاڵەوانی لەشجوانیی عێراق بوو، هەروەها سێیەمیان هاوڵاتییەكی كاسبكاری هەولێر بوو، كە بە فیشەكی وێڵ گیانی لەدەست دا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

داوادەكرێت بكوژی سێ كەسەکە لە هەولێر لە بەغدا دادگایی ...

داوادەكرێت بكوژی سێ كەسەکە لە هەولێر لە بەغدا دادگایی بكرێت