زێر لە بازارەكانی كوردستان
دیار نییه چی لێدێت
نرخی زێر له دابه‌زین به‌رده‌وامه
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
نرخی زێر به به‌راورد به چوار مانگی رابردوو 45 هه‌زار دینار دابه‌زیوه و نرخه‌كه‌شی په‌یوه‌سته به شه‌ڕ و ئاشتی، دیاریش نییه له رۆژانی داهاتوودا نرخه‌كه‌ی چی به‌سه‌ر دێت.
هندرێن وه‌رتی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای زێڕنگرانی هه‌ولێر به 964ـی وت، “به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینی نرخی زێر په‌یوه‌ندی به‌شه‌ڕ و ئاشتی جیهانه‌وه هه‌یه و هه‌ر كاتێك شه‌ڕ و شۆر نه‌بێت نرخی زێر نزمده‌بێته‌وه و هه‌ركاتێك شه‌ڕ له‌گۆرێ بێت نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه”.
وتیشی، ئیفلاسبوونی بانکەکانیش یەکێکی ترە لە هۆکاری بەرزی و نزمیی نرخی زێر، هەروەها چەند سووی بانکی نزم بێتەوە ئەوەندە نرخی زێر دادەبەزێت”.
” دابەزینی نرخی زێر هیچ کاریگەری لە بەرزبوونەوەی رێژەی هاوسەرگیریی نەکردووە و ئێستاش بێ بازاڕییەکی زۆر لە ناو زێرفرۆشان هەیە و ئەوەشی هاوسەرگیری دەکات بڕێکی کەم زێر دەکرێت”، هندرین وەرتی وای وت
به دیاریكراوی 21.4.2025 نرخی یه‌ك مسقاڵ زێری عه‌یاره 21 له كوردستان 705 هه‌زار بوو، ئه‌مڕۆش 11.8.2025 نرخی یه‌ك مسقال زێر 666 هەزار دیناره.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا