هونەرمەندان ماڵئاوایی لە قیچۆ دەکەن

“خەڵکی دەهێنایە پێکەنین و خۆی لە ناخەوە بریندار بوو”

964+

دەشتی عارف- هەولێر

بۆ ماڵئاوایی لە تەرمی هونەرمەند عەبدولڕەزاق بۆتانی بەشێک لە هونەرمەندانی هەولێر لە مزگەوت کۆبوونەوە و دەشڵێن، “قیچۆیەکیکە هەرگیز دروست نابیتەوە”.

کاوە حەسەن، هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر بۆ 964 وتی، هونەرمەند کە رۆیشت چیتر جێگای پڕ نابێتەوە،  بەڵام با زیندووکووژی مردوو پەرست نەبین.

عەبدولڕەزاق بۆتانی ناسراو بە مام قیچۆ لە تەمەنی 69 ساڵی و دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، كە لەم رۆژانەی دوایی لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، ئەمڕۆ گیانی سپارد.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"هەر هونەرمەندێک كۆچی دوایی بكات كەلێنێک جێدەهێڵێت"