پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیارییه و ئاویش زیاد ده‌كات
له رێگه‌ى كه‌ناڵێكه‌وه ئاوی رووبار‌ى دیجله ده‌گه‌یه‌ندرێته به‌نداوى دهۆك
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك ده‌ستبه جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری كراوه، به‌هۆیه‌وه ئاوى رووبار‌ى دیجله ده‌گه‌ینێته ناو به‌نداوى دهۆك و له‌رووى گه‌شتوگوزارییشه‌وه ده‌بێته پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بۆ گه‌شتیاران.
پڕۆژه‌كه دروستكرنى كه‌ناڵێكى ئاوییه له گوندى پیرومه‌را تا ده‌گاته ناو به‌نداوى دهۆك.
درێژیی كه‌ناڵه‌كه، هه‌زار و 200 مه‌تره و به یه‌ک ملیار و79 ملیۆن دینار، له‌سەر بودجه‌ى تایبەتى پارێزگاى دهۆک جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پارێزگارى دهۆك بڵاویكرده‌وه، به ته‌واوبوونى ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاوى رووبار‌ى دیجله له رێگه‌ى ئه‌م كه‌ناڵه‌وه ده‌گه‌یه‌ندرێته به‌نداوى دهۆک و جگه له زیادبوونى ئاوى به‌نداو هه‌مانكاتیش دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش بۆ گه‌شتیاران دروست ده‌بێت.
پڕۆژه‌كه له قۆناغى كۆدتاییدایه و هه‌ردوولاى كه‌ناڵه ئاوییه دروستكراوه‌كه‌ش به چاندنى دار و دره‌ختى جیاواز سه‌وز ده‌كرێت.