"دواین شەپۆلی گەرمای بەتینە"

ئەم گەرما تاقەتپڕوکێنەیە بۆ چەند رۆژی تر بەردەوام دەبێت

964+

شۆڕش قادری

چەند رۆژێکە گەرما تاقەتپڕوکێنەکە گەڕاوەتەوە ناوچەکانی کوردستان و بەقسەی شارەزایەکی کەشناسی، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و ئیدی ئەم هاوینە گەرمای لەو شێوەیە نابینینەوە.

محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، دوو رۆژە شەپۆلێکی گەرمای بەتین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووەتەوە کە لە رۆژانی سێشەممە بۆ پینجشەممەی داهاتوو دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی.

“بەپێی پێشبینییەکان لەو دوو رۆژەدا پلەی گەرما لە ناوچەکانی گەرمیان و خوارووی عێراق دەگاتەوە 50 پلەی سیلیزی”، محەمەد کەمال وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم شەپۆلە گەرمایە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و دوای ئەوە ئیدی کەشەکە دەچێتەوە حاڵەتی ئاسایی خۆی و لە ناوچە گەرمسێرەکان پلەی گەرما لە نێوان 45 بۆ 47 پلەدا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و کوێستانەکانیش وردە وردە فێنک دەبێت.

محەمەد کەمال دەشڵێت، ئەم چەند رۆژە تیشکی سەروو بنەوشەویی (UV) لە شارەکانی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدا دەبێت، بۆیە تا بۆتان دەکرێ لە رۆژدا لەماڵ مەڕۆنە دەرەوە، چونکە ئەو خۆرە راستەوخۆ زیانی بۆ سەر پێست و تەندروستی هەیە.

کەش جێگیرە و لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دادەبە...

کەش جێگیرە و لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دادەبەزن

گەرما تاڕادەیەک جێگیرە بەڵام تۆز و خۆڵێکی کەم ئاسمانی ...

گەرما تاڕادەیەک جێگیرە بەڵام تۆز و خۆڵێکی کەم ئاسمانی کوردستان دەگرێتەوە