لە کفری

ھەر ماڵێک تەوافە بۆ تانکیەکەی نەبەستێت بە 50 ھەزار دینار سزا دەدرێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەوە نەما بەدڵی خۆت ئاو سەرف بکەیت، بەمەستی دروستنەبوونی کەم ئاوی و بەفیڕۆنەدانی ئاو، فەرمانگەی ئاوی قەزای کفری بڕیاريداوە، ھەر ماڵێک تەوافە بۆ تانکیەکەی سەربانی نەبەستێت سزا دەدرێت.

حەمید رەشید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی کفری بە 964ـی وت، لە قەزای کفری تا ئێستا گرفتی کەمی ئاو نییە، بەڵام ھەندێک بیرمان ھەبوو کە کۆن بوون و ئاویان کەمی کردبوو، بیری تازەمان بۆ ئەو گەڕەکانە لێداوە”.

“بۆئەوەی ھاوڵاتیان ئاو بەفیڕۆ نەدەن و توشی کەم ئاوی نەبین، ئاگادارمانکردونەتەوە کە ھەموو ماڵێک دەبێت تا بەرواری 1.9.2025 تەوافە بۆ تانکیەکانیان ببەستن”،حەمید رەشید وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای ئەو بەروارە لیژنەکانمان سەردانی ماڵەکان دەکەن، ھەر ماڵێک تەوافەی نەبەستبێت، بە بڕی 50 ھەزار دینار سزا دەدرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سلێمانی.. هەر ماڵێک تەوافە نەبەستێت سزا دەدرێت

سلێمانی.. هەر ماڵێک تەوافە نەبەستێت سزا دەدرێت