"مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر موچه هه‌یه"
ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم 200 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ى تێپه‌ڕاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
روانگه‌یه‌كی ئابوورى عێراقی ده‌ڵێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلى تێپەڕاندووە، ئەمەش دوای نه‌هێشتنی كاریگه‌ری هێرشه درۆنییه‌كانی مانگی رابردوو كه كرانه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
روانگەی ئابوری (ئیکۆ عێراق) لە بەیاننامەیەکدا باسی له‌وه‌كردوه، کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی كوردستان کە بۆردومان کراون، گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان، بەرهەمهێنانی رۆژانەشیان بۆ زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.
دیارترین كێڵگه‌كانی بەرهەمهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان بریتین لە: شێخان، تاوکێ، بشکابیر، خورمەڵە و سەرسنگ.
به‌پێی ئه‌و راگەیەندراوەى كه روانگه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتونەتە رێککەوتن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بەهۆی ناکۆکی لەسەر کرێی ئەو کۆمپانیایانە کە لە هەرێمدا کاردەکەن، چارەسەرکردنی قەیرانەکە پێویستی بە کۆبونەوەی سێ لایەنی پەیوەندیدار هەیە یان خەرجکردنی کرێی کۆمپانیاکان، کە حکومەتی فیدڕاڵی رەتیدەکاتەوە.
ئیکۆ عێراق، هۆشداری ده‌دات كه بەردەوامبونی کێشەکان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رابگرێت، راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیشی به “رێکارێکی ناڕەوا” وەسفکرد و جەختی لەوەکردەوە کە پەرلەمانی عێراق بەشێکی بەرچاو لە بەرپرسیارێتی دەرنەکردنی یاسایەک بۆ رێکخستنی کەرتی نەوت و غازی وڵاتەکەی لە ئەستۆدایە.
رۆژى 6.8.2025 كاتێك حەیان عەبدولغەنى وەزیرى نەوتى عێراق سەردانى بۆ کەرکوک كرد رایگەیاند، له‌م دوو سێ رۆژه لە کۆى 130 هەزار بەرمیل 80 هەزار بەرمیلى رۆژانە نەوتى هەرێمى کوردستان وه‌رده‌گرن، 50 هەزار بەرمیلیش بۆ بەکارهێنانى ناوخۆیی دەبێت.
بەپێی رێککەوتنى ئەم دواییەى نێوان هه‌رێم و به‌غداش، پێویستە هەرێمى کوردستان رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە هەناردە بکات، بەڵام بەهۆى هێرشە درۆنییەکانى سەر کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمەوە هەرێمى کوردستان بەغداى ئاگادارکردووەتەوە کە ناتوانێت ئەو بڕە رادەست بکات.
لە كۆتایی مانگی رابردووەوە، زیاتر لە 20 هێرشی درۆنی كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان كە بەشی زۆریان كێڵگە نەوتییەكانیان كردە ئامانج سەرجەم هێرشەكانیش لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراون.
هێرشەكان، كێڵگەكانی نەوتی خورمەڵە، تاوكێ، پیشخابور، سەرسەنگ، عەین سوفنا و كێڵگەكانی دیكەیان بە ئامانج گرتووە، بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە نزیكەی 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبووەوە.