مه‌ودای بینین زیاد بووه
كوژانه‌وه‌ی مۆلیده‌كان پله‌كانی گه‌رمای هه‌ولێری نزم كردووەته‌وه
+964
ده‌شتی عارف
به‌شی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر بوونه‌ته كاره‌بای 24 كاتژمێری و مۆلیده‌كان كوژاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بە قسەی شارەزایەكی كەشناسی، كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای شاره‌كه دروستكردووه.
بژار ئه‌كرم، لێپرسراوی به‌شی پێشبینییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هەولێر، به 964ـی وت، “یه‌كێك له كاریگه‌رییه دیاره‌كانی كوژانه‌وه‌ی مۆلیده‌كان له هه‌ولێر نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایه له شه‌ودا به به‌راورد به ساڵانی رابردوو”.
وتیشی، “مه‌ودای بینین له به‌یانیاندا له هه‌ولێر پێنج بۆ شه‌ش كیلۆمه‌تر بوو، به‌ڵام دوای كوژانه‌وه‌ی مۆلیده‌كان ئێستا مه‌ودای بینین بووه‌ته 8 بۆ 10 كیلۆمه‌تر، له زستانیشدا كاریگه‌رییه‌كان زیاتر ده‌بن و دوای بارانبارین كه‌شوهه‌واكه پاكتر ده‌بێته‌وه”.
تا ئێستا له شاری هه‌ولێر هەزار و 200 مۆلیده له‌ناو شار و 600 مۆلیده له ده‌ره‌وه‌ی شار كوژاونه‌ته‌وه، به ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی رووناكییش هه‌موو مۆلیده‌كانی هه‌ولێر ده‌كوژێندرێنەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا