لە شاخی زمناکۆی دەربەندیخان

دوو هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتا

964+

ژێوار خدر

لە سنووری شاخی زمناکۆ ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و زیانێکی زۆری بە سروشت و ژینگەی ناوچەکە گەیاند.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند،  لەگەڵ گەیشتنی هەواڵی کەوتنەوەی ئاگر لە شاخی زمناکۆی سنووری دەربەندیخان، مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان لە بارەگای بەش و خاڵی سەر دەریاچەکە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بە هاوکاری پۆلیسی بەرگری شارستانی و دانیشتووانی گوندی زمناکۆ لەدوای پێنج کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت .

دەشڵێت، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان پێشبینی دەکرێت نزیکەی دوو هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی ناوچەکە سووتابێت .

25 دۆنم زەوی لە شاخی زمناکۆ سووتا و ئاژەڵە کێوییەکان سەل...

25 دۆنم زەوی لە شاخی زمناکۆ سووتا و ئاژەڵە کێوییەکان سەلامەتن