ئاسانکارى بۆ هاتوچۆى زیارەتکاران دەکەین

پارێزگارى هەولێر: پێشوازیمان لە 65 هەزار زیارەتکار کردووە

964+

ژووری هەواڵ

تا ئێستا 65 هەزار زیارەتکار لە دەروازەى حاجى ئۆمەرانەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان، پارێزگارى هەولێریش دەڵێت، ئاسانکارى تەواویان بۆ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.8.2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ پارێزگارى ئازربایجانى رۆژئاوا لەسەر ئاسانکارى بۆ هاتوچۆى زیارەتکاران رێکەوتوون و ئەمە بۆ ساڵى چوارەمە زیارەتکارانى مەزارگە پیرۆزەکان خاکى هەرێمى کوردستان بۆ گەشتەکانیان بەکاردەهێنن.

تادێت هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لەڕێی مەرزەکانی کوردستانەوە بۆ بەشداریکردنیان لە چلەی ئیمام حسێن زیاتر دەبێت و لە مەرزی مونزەریەشەوە نزیکەی 170 هەزار زیارەتکار خۆیان گەیاندووەتەوە کەربەلا و نەجەف.

“هەموو ئاسانکارییەک بۆ ناردنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق کراوە و تائێستا 167 هەزار و 879 کەس لە مەرزی مونزەریەوە تێپەڕیون”، یەزدان خوسرەوی بەڕێوەبەری گواستنەوە و رێگاوبانی کرماشان ئەم قسەیەی بە ئاژانسی هەواڵی مێهر وتووە.

بەوتەی ئەو کاربەدەستە ئێرانییە، تەنیا رۆژی سێشەممە 5.8.2025 ، 49 هەزار و 221 زیارەتکار و گەشتیار لە مەرزی مونزەریەوە هاموشۆیان کردووە و رۆژبەڕۆژیش ژمارەیان زیاتر دەبێت.

چەند رۆژێکە هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لە مەرزەکانی کوردستانەوە دەستیپێکردووە و بە پێشوازییەکی گەرم و خزمەتێکی باش رەوانەی کەربەلا و نەجەف دەکرێن، رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن تا 17ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

تەنیا لەڕێی مونزەریەوە نزیکەی 170 هەزار زیارەتکار داخلی...

تەنیا لەڕێی مونزەریەوە نزیکەی 170 هەزار زیارەتکار داخلی کوردستان بوون