لە سۆران

ئاگرەکەی چیای برادۆست پێنج جار کۆنتڕۆڵ کراوە هەر دوایی نایەت

964+

ئاکام غەفور – سۆران

چوار رۆژە ئاگر لە چیای برادۆست کەوتووەتەوە، پێنج جار کۆنتڕۆڵ کراوە دووبارە سەرهەڵدەداتەوە، بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، گومانی زۆرمان ئەوەیە بە دەستی ئەنقەست ئاگرەکە بکرێتەوە.

ئاگرەکە لە نزیکی گوندی باڵەکیانە لە بەرامبەر قەزای سۆران، بەهۆی ئاگرەکە روبەرێکی زۆری دار و دەوەن و ئاژەڵی کێوی سوتاون، ئەمڕۆش شەش تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن، بەڵام ئاگرەکە هەر تەشەنە دەکات و رووبەری سووتان زیاتر دەبێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە 7.8.2025، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ئاگرەکە بە دەستی ئەنقەست دەکرێتەوە، چوار جار کە کۆنتڕۆڵ کراوە بە رێژەی 100% بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لەوەی کە تیمەکانمان شوێنی ئاگرەکە جێ دەهێڵن دوبارە سەرهەڵدەداتەوە.

چیای برادۆست لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، دەکەوێتە نيوانی قەزای سۆران و خەلیفان و دەڤەری بارزان، ئەو بەڕێوەبەرە وتی، تاوەکو ئێستا هیج تۆمەتبارێک دیار نیە بەڵام لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردوە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی ئاگر لە چیایەکە بەردەدات و دەشڵێت، ئەمە تاوانێکی گەورەیە و هەر کەسێک لە پشت ئەم کارە بێت رێکاری پێویستی بەرامبەر دەگرینە بەر و دەبێت سزا بدرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تەقینەوەی مین گیانی لە گەنجێكی ناوچەی برادۆستی سەندەو...

تەقینەوەی مین گیانی لە گەنجێكی ناوچەی برادۆستی سەندەوە

به‌رگرى شارستانى سۆران ده‌ڵێت ده‌ستێك له‌ پشت دووبا...

به‌رگرى شارستانى سۆران ده‌ڵێت ده‌ستێك له‌ پشت دووباره‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى چیاى برادۆسته‌