5 رۆژه 5 جار سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه
به‌رگرى شارستانى سۆران ده‌ڵێت ده‌ستێك له پشت دووباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى چیاى برادۆسته
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌باره‌ى ئه‌و ئاگره‌ى كه ماوه‌ى پێنج رۆژه له چیای برادۆستى سنوورى قه‌زاى سیده‌كانى سه‌ر به ئیداره‌ى سۆران هه‌ڵگیرساوه، به‌رگرى شارستانى سۆران گۆمانى بۆ دروست بووه كه ده‌ستێك له پشت سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م ئاگرانه بێت.
به‌رگرى شارستانى روونکردنەوەیەکى سەبارەت بە ئاگرەکە بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، بۆ ماوەی پێنج رۆژه لەلایەن تیمەکانیانەوە بۆ پێنج جار ئاگرەکەی چیای برادۆست کۆنتڕۆڵکراوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو له كاتژمێر 4:00ـى بەیانی تیمەکان هاتوونەتە خوارەوە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام دوای کاژمێر 7:00ـى بەیانی دووبارە سەری هەڵداوه‌تەوە.
گومانى بۆ دروستبووه كه “لەلایەن چەند کەسێکی ناهۆشیارەوە بە دەستی ئەنقەست هەوڵدەدرێ بە نوێکردنەوەی ئاگرەکە”.
داوا لە هاوڵاتیانی سنورەکە كراوه، چاوکراوەبن و زانیاری‌یان پێبدەن لەسەر هەرکەسێک كه گومانی لێدەکرێت و دەستی لەم ئاگرانەدا هەبێت، چونکە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەی کوردستان.
دووپاتیشیده‌كاته‌وه، هەر کەسێک دەستی هەبێت لەم کارە بەتوندتریش شێوە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە .