بەشەناوخۆیى شەهید شەوکەت - وێنە:964
ئەی چارەنووسی شەهید شەوکەت؟
به‌شه ناوخۆییه نوێیەکەی خوێندکاران لە هەولێر نزیکە لە تەواو بوون
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
به‌شه ناوخۆییه‌كی نوێ، له‌نزیك به‌شه ناوخۆیی شه‌هید شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زه‌دین دروستده‌كرێت، به ئه‌گه‌ری زۆریشه‌وه به‌شه‌ناوخۆیی شه‌هید شه‌وكه‌ت ده‌كرێت به به‌شه‌ناوخۆیی كچان و خوێندکارەکانی ناوشاری بۆ دەگوازرێتەوە.
پلانەکە وایە ساڵی داهاتوو، ئاماده‌بێت بۆ خوێندكاران.
دكتۆر فه‌رهاد عه‌لی، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سەڵاحه‌دین بۆ كاروباری قوتابیان، باسی به‌شه ناوخۆییه نوێیه‌كه‌ی بۆ كردین و وتی، به‌شه‌ناوخۆییه نوێیه‌كه به‌ناوی، (كۆمه‌ڵگەی به‌شه‌ناوخۆیی زانكۆ)یه، وە جێگای هەزار و 600 خوێندكار ده‌بێته‌وه و زۆربەی كاره‌كانی ته‌واو بووە، ته‌نیا كاره‌بایی ماوه ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ له‌كاتی خۆی ته‌واو نه‌كرێت.
له‌باره‌ی به‌شه ناوخۆیی شه‌هید شه‌وكه‌ته‌وه، دكتۆر فه‌رهاد بە 964ی وت، ئێمه له‌ناو هه‌ولێر دوو بینامان به‌كرێ گرتووه بۆ خوێندكاره كچه‌كانمان، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه باڵەخانە نوێیەمان بۆ كرایەوە، ئەوە به‌شه ناوخۆیی شه‌هید شه‌وكه‌ت نۆژه‌ن دەكه‌ینه‌وه، وە دەیكه‌ین به به‌شه‌ناوخۆیی كچان.
به‌شه ناوخۆیی شه‌هید شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زه‌دین، ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگایی هه‌ولێر – كه‌ركوك، جێگای هەزار و 600 خوێندكار ده‌بێته‌وه و به‌شه‌ناوخۆییه نوێكه‌ش هه‌ر ده‌كه‌وێته هه‌مان شوێن، ئه‌ویش جێگایی هەزار و 600 خوێندكاری تێدا ده‌بێته‌وه.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا