دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە - وێنە: پۆلیسی هەولێر
بەخۆی و چەکەکەیەوە
پۆلیس: ئەو تۆمەتبارەی سێ کەسەکەی کوشت دەستگیرکرا
964+
ئەحمەد مستەفا
لە روونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەڵێ، تۆمەتبار “کەسی تەقەکەر”ی رووداوەکەی ئەمشەوی سەر رێگەی ناوەندی هەولێر بۆ کەسنەزانیان دەستگیر کردووە.
لەو رووداوەدا کە سێ کەس کوژراون، کابرای تەقەکەر بە کڵاشینکۆف و مەخزەنەکەیەوە کەوتووە بەردەستی پۆلیس.
بە گوێرەی گێڕانەوەکەی پۆلیسی هەولێر، ئەمشەو 6.8.2025 کاتژمێر 8:30 خولەک، لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان.
دواتر، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی دەکوژرێن.
پۆلیس باسی لەوەکردووە، دەستبەجێ تیمەکانیان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کردووە و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.