دیمەنێک لە یاریی کۆتایی وەرزی رابردوو فۆتۆ: L'Equipe
ئه‌مڕۆ “یاری كۆتایی” چامپیۆنزلیگ دووباره ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوول و ریال مه‌درید له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی یاری كۆتایی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21.2.2023 له یارییه‌كانی گه‌ڕی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ”، یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی له یاریگای خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو یانه له یاری كۆتایی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه به‌یه‌كگه‌یشتن و ریال مه‌درید براوه بوو، هه‌روه‌ها له یاری كۆتایی 2018ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش ریال مه‌درید له لیڤه‌رپوولی برده‌وه، كه له ئۆكراینا كرا.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو یانه له قۆناغی هه‌شتی هه‌مان پاڵه‌وانیه‌تی له 2021 به‌یه‌كگه‌یشتن و ریال مه‌درید براوه بوو.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هه‌ردوو یانه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان زۆر بووه، بۆیه ته‌واو شاره‌زای پێكهاته و شێوازی یاریكردنی ئێستای یه‌كترن.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی ئینتراخت فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانی، له یاریگای خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ناپۆلیی ئیتالی ده‌بێته‌وه.
فڕانفكۆرت پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی یۆرۆپالیگه و ئه‌م وه‌رزه‌ش به ئاستێكی باش له چامپیۆنزلیگ ده‌ركه‌وتووه، له به‌رامبه‌ردا ناپۆلی ئه‌م وه‌رزه له ئیتالیا له به‌هێزترین ئاستی ده‌رده‌كه‌وێت و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی به جیاوازییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی دوای خۆی گرتووه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ
لیڤه‌رپوول – ریال مه‌درید 23:00
ئینتراخت فڕانكفۆرت – ناپۆلی 23:00.