"تادێت ژمارەیان زیاتر دەبێت"

تەنیا لەڕێی مونزەریەوە نزیکەی 170 هەزار زیارەتکار داخلی کوردستان بوون

964+

شۆڕش قادری

تادێت هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لەڕێی مەرزەکانی کوردستانەوە بۆ بەشداریکردنیان لە چلەی ئیمام حسێن زیاتر دەبێت و تەنیا لە مەرزی مونزەریەوە نزیکەی 170 هەزار زیارەتکار خۆیان گەیاندووەتەوە کەربەلا و نەجەف.

“هەموو ئاسانکارییەک بۆ ناردنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق کراوە و تائێستا 167 هەزار و 879 کەس لە مەرزی مونزەریەوە تێپەڕیون”، یەزدان خوسرەوی بەڕێوەبەری گواستنەوە و رێگاوبانی کرماشان ئەم قسەیەی بە ئاژانسی هەواڵی مێهر وتووە.

بەوتەی ئەو کاربەدەستە ئێرانییە، تەنیا رۆژی سێشەممە 5.8.2025 ، 49 هەزار و 221 زیارەتکار و گەشتیار لە مەرزی مونزەریەوە هاموشۆیان کردووە و رۆژبەڕۆژیش ژمارەیان زیاتر دەبێت.

چەند رۆژێکە هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لە مەرزەکانی کوردستانەوە دەستیپێکردووە و بە پێشوازییەکی گەرم و خزمەتێکی باش رەوانەی کەربەلا و نەجەف دەکرێن، رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن تا 17ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

زیارەتکارانى ئێرانى گەیشتنە هەرێم

زیارەتکارانى ئێرانى گەیشتنە هەرێم

زیارەتکاران بە حەسرەتی ئەوەن بەشداری چلەی ئیمام حوسێن ...

زیارەتکاران بە حەسرەتی ئەوەن بەشداری چلەی ئیمام حوسێن بکەن