دیمەنی ئەو پیکابەیرووداوی هاتوچۆی کردووە.وێنە.هاتوچۆی گەرمیان
لە ناحیەی باوەنور
دیسان پیکان پەنی نایەوە و برینداری لێکەوتوەوە
964+
توانا نەقی
دەبڵێکی پیکاب ئەم جارە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی تر نا بەڵکو خۆی پەنی نایەوە و لەناحیەی باوەنوری سەربەقەزای کەلار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئەمڕۆ سێشەممە هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، دەمەو ئێوارە ئۆتۆمبێلکی جۆری نیسان پیکاب لەناو ناحیەی باوەنور کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بەستونێکی رووناکیدا کێشا بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی برینداربوون.
بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری باوەنور و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردوە.