بەهۆی نەخۆشییەوە
نەرمین قادر کۆچی دوایی کرد
964+
پەری ساڵح
نەرمین قادر ژنە تاقانەکەی بەرنامەی بەرنامە، پاش ماوەیەکی زۆر رووبەروو بوونەوەی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە کەمێک پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد.
دوای دوو هەفتە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بۆ مێشک لە بەغدا، دواجار نەرمین قادر ئەمڕۆ 5ـی ئابی 2025 لە تەمەنی 63 ساڵی گیانی لەدەستدا و نەیتوانی جارێکی تر بێتەوە سەر شاشەکان.
لە ماوەی رابردوودا لۆلان ئازادی کچی بۆ 964 وتی، دایکم باش نییە و دەبێت دوور لە ژاوەژاو پشوو بدات، بەڵام نەشتەرگەریەکی دیکەی ماوە بۆ جگەری و بەنیازن بیبەنەوە بۆ بەغدا، لەبەر ئەوەی ئەو ئامێرەی نەشتەرگەریەکانی پێدەکرێت لە کوردستان بوونی نییە.
نەرمین قادر لە ساڵی 1962 لە سلێمانی لەدایکبووە، نزیکەی 40 ساڵی تەمەنی بەخشیە هونەری کوردی و یەکەم دەرکەوتنی لە ساڵی 1975 لە شانۆییەک بوو، کە هەم رۆڵی دەگێرا و هەم گۆرانی دەوت، بە تاقە ژنە پاڵەوانەکەی بەرنامەی بەرنامە ناسرابوو، هاوسەرەکەی لە ساڵی 1994 گیانی لەدەستداوە، دایکی کچ و کوڕێکە.