روون و رەوان بزانن، چۆن؟

گڵۆپی سویچ پلاک هیچ کارەبایەک سەرف ناکات 

964+

دیلان محەمەد جەزا

چیتر ترستان نەبێت لەو گڵۆپە سورەی لەسەر سویچ پلاکەکانتانە و هیچ بڕە کارەبایەک سەرف ناکات، بەبێ ئەوەی بارگاوی مۆبایل یان ئامێرێک بکاتەوە.

ئەندازیارێک ورد و روون بڕی کیلۆ وات و تێچووەکەشی روون دەکاتەوە.

دیلانی پەیامنێر چووە بۆ لای، ئەندازیار ئەحمەد شاکر پسپۆڕی بواری کارەبا ئەو بە 964 وت، ئەو گڵۆپە سورەی وەک ئاماژە لەسەر سویچ پلاکەکانە، هیچ بڕە کارەبایەک سەرف ناکات و تەنیا ئاگادارت دەکات لە کارکردنی سویچ پلاکەکە.

ئەوە باسی لەوەکرد، بارگاویکردنەوەی مۆبایل گەر بە کێبڵی رەسەن بێت ئەوا کارەبای کەمتر سەرف دەکات و مانگانە ناگاتە هەزار دیناریش، گەر لە رۆژێکدا سێ کاتژمێر بارگاوی مۆبایلەکەت بکەیت.

بەڵام، لەگەڵ ئەوەدا کێبڵی مۆبایل رۆڵی لە زیاد و کەمی سەرفیات هەیە ئەگەر هاتوو بازاڕی بێت، جیاواز لە سویچ پلاک، ڤۆڵتاج کە بۆ پاراستنی ئامێر بەکاردێت، ئەگر هاتوو بارگاویش نەکات، و بەردەوام کاربکات، ئەوا مانگانە 77 دینار خەرجیەتی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

"پارەی کارەبای 24 کاتژمێری کەمترە لە پارەی کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی"