"حیزب و به‌ربژێران پابه‌ند نابن"
وادەی هەڵبژاردن نزیکبووەتەوە و هێشتا پۆسته‌رەکانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو ماون
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
لە بەرواری 20.10.2024 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌شێكی باش پۆسته‌ری حیزب و كاندیده‌كان له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كان ماون و لێنه‌كراونه‌ته‌وه.
كارزان هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر بە 964ـی وت، له دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌مان كرد بۆ لێكردنه‌وه‌ی و پاككردنه‌وه‌ی پۆسته‌ره‌كان تیمه‌كانیش به‌رده‌وام هه‌ڵمه‌ت ده‌كه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و دیواره‌كان له‌و پۆسته‌ر و ریكلامانه.
مه‌ریوان حاكم هادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانی هه‌ولێره و بۆ 964 دەڵێت، پاككردنه‌وه و لێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ره‌كان كاری حیزبه‌كان خۆیانه به‌ڵام به‌ربژێر و حیزبه‌كان پابه‌ند نابن به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌ربژێرانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رناچن، ئێمه‌ش ناچار پێبژاردنێكیان بۆ ده‌كه‌ین خۆمان دواتر له رێگایی تیمه‌كانمانه‌وه پۆسته‌ره‌كان لێده‌كه‌ینه‌وه.
وتیشی، “بێگومان به‌هه‌مووی راناگه‌ن بۆیه تاك و ته‌را پۆسته‌ر ده‌مێنێت، بۆیه داواكارین هاوڵاتیان له هه‌ر شوێنێك پۆسته‌ریان بینی وێنه‌ی بگرن و بۆمانی بنێرن تاوه‌كو تیمه‌كان بنێرین و پاكی بكه‌ینه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه له ساڵێك و 11.11ـی ئەمساڵیش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پۆسته‌ری هه‌ڵبژاردنی پێشوو به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه ده‌بینرێت.