لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە

کرێی کرێکاری ناکارامە بە 450 هەزار دیناری مانگانە دیاری کرا

964+

توانا نەقی

وەزارەتی کار بە نوسراو داوای کرد و ئەنجومەی وەزیرانیش قبوڵیکرد کە کرێی کرێکاری ناکارامە نابێت لە 450 هەزار دینار کەمتر بێت لە مانگێکدا.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم نوسراوێکی بڵاو کردووەتەوە بە ژمارە 9410 کە بەرواری 3.8.2025 لەسەرەوە تیادا ئەنجمونی وەزیران بڕیاری دیاری کردنی کرێی کرێکاری ناکارامەی دیاری کردووە.

لە نوسراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، رەزامەندی دراوە کەمترین کرێی کرێکاری ناکارامە نابێت لە 450 هەزار دینار کەمتر بێت.

هەروەها ئەو کرێکارانەی بە کرێی کاری رۆژانە کاردەکەن نابێت رۆژانەکەیان لە 15 هەزار دینار کەمتر بێت و واتە کە کۆیکەیتەوە مانگانە نابێت لە کرێی کرێکارێکی ناکارامە کەمتر بێت.

کرێکاری ناکارامە ئەو کرێکارانە دەگرێتەوە، کە هیچ پسپۆڕی و بڕوانامەیەکیان نییە و یەکەم جاریانە کارێک دەکەن، ئەو کرێکارانە ناگرێتەوە کە شارەزایی و پسپۆڕیی تایبەتیان هەیە.

وێنەیەک لە نوسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران: 

کرێی کرێکاری ناکارامە بە 450 هەزار دیناری مانگانە دیاری کرا