لە سۆران

پارەی لیبی ئەفرۆشت و پۆلیس چوون دەستگیریان کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی سۆران دەڵێ، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تیک تۆک” بانگەشەی بۆ فرۆشتنی دۆلاری لیبی بلۆکراو کردووە، لە لێکۆڵینەوەش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەو کەسە، وەک پۆلیس دەڵێ، “خەڵکی دەرەوەی سۆران بووە”.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەبێ کە 964 بینوویەتی، پۆلیس باسی لەوەکردووە، دوای بەدواداچوونەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە پەیجێکی تۆری کۆمەڵایەتی “تیک تۆک” بەهۆیەوە خەڵک هەڵدەخەڵەتێنێت بەناوی دۆلاری لیبی بلۆککراو.

نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بە رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم بابەتە کردەوە توانرا تۆمەتبارێک دەست نیشان بکەن بەناوی ( آ . آ . ص) کە خەڵکی دەرەوەی شاری سۆران بووە و دەستگیری بکەن.

دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی، دانی بەتاوانەکە ناوە کە چەندین خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە و پارەی لێ وەرگرتوون، بۆیە بەبریاری دادوەر راگیراوە، ئەوەش بەپێی ماددە 456 لە یاسای سزادانی عێراقی.

سێ رۆژە دوکەڵێکی ژەهراوی دەچێت بەسەر سۆران و رواندز

سێ رۆژە دوکەڵێکی ژەهراوی دەچێت بەسەر سۆران و رواندز