پاسەوانیشیان دەكەن

دانیشتوانی گوندێك لە ناحیەی خەلەکان ئاو بۆ ئاژەڵە كێوییەكان دابین دەكەن

964+

محەمەد فاتیح

هاوكات لەگەڵ گەرمای هاوین و كەمبوونەوەی ئاودا، خەڵكی هەرێمی كوردستان هەست بە بەرپرسیارێتی دەكەن و بەپێی توانا، ئاو بۆ ئاژەڵە كێوییەكان دابین دەكەن، تاكو لە تێنویەتی رزگاریان بكەن.

ماوەی چەند ساڵێکە، بەتایبەت لە وەرزی هاوین و وشکە ساڵی و کەمئاویدا، دانیشتوانی گوندی شێخ مەنسوریان لە ناحیەی خەلەکان، لەسەر ئەرکی خۆیان و لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پاراستنی گیانی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، هەڵدەستن بە راکێشان و دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، باسی لەوەشكردوه، كه لە رێگای کامێرای جێگیر بە وردی چاودێری حەوز و گۆلی ئاوەکان دەکەن، تا لەدەستی راوچیەکان پارێزراو بن.

هاونیشتیمانیان خۆیان لە وشكەساڵیدان و ئاو بۆ ئاژەڵەكا...

هاونیشتیمانیان خۆیان لە وشكەساڵیدان و ئاو بۆ ئاژەڵەكان دابين دەكەن