لە خوار 69 دۆلارەوەیە

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

964+

شۆرش قادری

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووەتەوە و ئەمڕۆش زیاتر دابەزی و هەر بەرمیلێک لە خوار 69 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 67 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.13٪ دابەزیوە.

هەروەک نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسـیش بە 66 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.15٪ دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێناسە گومرگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتان هەیە، هەروەها كیشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش رۆڵی لە جوڵەی بازاڕی نەوتدا هەیە، بە تایبەتی هاوكاریی نەكردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، كە ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا دروست دەكات و مەترسی لەسەر رێڕەوە ئاوییەكانیش بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی هەیە.

نرخی نەوت جەمپی کرد و بەرزبووەوە بۆ 72 دۆلار

نرخی نەوت جەمپی کرد و بەرزبووەوە بۆ 72 دۆلار

رێکخراوی ئۆپیک رێگە بە عێراق دەدات نەوتی زیاتر بەرهەمب...

رێکخراوی ئۆپیک رێگە بە عێراق دەدات نەوتی زیاتر بەرهەمبهێنێت