گرافیک؛ 964+
رۆژانه زیاتر له 20 تۆن ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه
چوارەم فێستیڤاڵی هەنجیره به‌ناوبانگه‌كه‌ى ته‌قته‌ق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى قه‌زاى ته‌قته‌ق، كار بۆ رێكخستنى فێستیڤاڵى هه‌نجیر ده‌كات، هه‌وڵ هه‌یه ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى جیاوازتر له فێستیڤاڵه‌كانى پێشوو له‌و فێستیڤاڵه‌كه نمایش بكه‌ن، به‌پێی ئامارێكی فه‌رمیش رۆژانه لانیكه‌م 20 تۆن هه‌نجیر مه تەقتەق ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
فێستیڤاڵه‌كه به چاودێری قایمقام و بە هاوکاری گەشتوگوزار و شارەوانی و رۆشنبیری تەقتەق لە پارکی گەشتیاری گوڵی مەهناز، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌نجیره به‌ناوبانگه‌كه‌ى ته‌قته‌ق دوو جۆرى سه‌ره‌كى هه‌یه ئه‌وانیش ره‌ش و زه‌رد، زه‌رده‌كه‌ی زیاتره و پێشتریش جۆره‌كانى باقۆ و به‌یره‌مارى هه‌بووه به‌ڵام به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌م دوو جۆره كه‌میان كردووه.
كشتو‌كاڵى قه‌زاكه ئاگاداری سەرجەم جوتیارانى سنوری گوندەکانی قەزاكه‌یان و ناحیه‌كانى سێگردکان، سکتان، ئاشتی، شوان و شێخبزێنی كردووه‌ته‌وه بە بەرهەمی هەنجیر و بەرهەمە ناوخۆیەکانی دیكه‌یان به‌شدارى فێستیڤاڵ بكه‌ن.
سه‌باح حاجی عوسمان، به‌ڕێوەبه‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق به 964ـى راگه‌یاند، جگه له‌و جوتیارانه‌ى ئاگاداركراوه‌نەته‌وه جوتیارانى دیكه‌ش ده‌توانن به به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شدارى فێستیڤاڵه‌كه بكه‌ن.
وتیشى “فێستڤاڵه‌كه له رۆژى 15.8.2025 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌مانه‌وێت ئه‌مساڵ له‌هه‌موو رووێكه‌وه له فێستڤاڵه‌كانى پێشوومان جیاواز و باشتر بین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئێستا رۆژانه لانیكه‌م 20 تۆن هه‌نجیر له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه ده‌هێندرێته عه‌لوه‌كانى ته‌قته‌ق و ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى هه‌رێم ده‌كرێت، وتیشی “نرخی یه‌ك كیلۆ هه‌نجیر له عه‌لوه له‌نێوان هه‌زار 500 تاوه‌كو 2000 دیناره”.
كشتو‌كاڵى ته‌قته‌ق ئه‌م ژماره موبایلانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ جوتیاران ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌شدارى فێستیڤاڵه‌كه بكه‌ن پێویستە پێشتر په‌یوه‌ندی به لێژنه‌ى باڵا‌وه بكه‌ن:
07501574110
07704467550
07501219022