"هۆكاره‌كه‌ى چییە"
964 به‌دواداچوون بۆ له‌ناوچوونى سه‌دان ماسی له ئاوى سیروان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فۆتۆگرافه‌رێكی دیارى هه‌ڵه‌بجه چه‌ند دیمه‌نێكی له‌ناوچوونى سه‌دان ماسی له ئاوى رووبار‌ى سیروان بڵاوكرده‌وه، 964 یش به‌دواداچوونى بۆ كرد و ده‌ركه‌وت هۆكاره‌كه‌ى وشكه‌ساڵییه.
هۆگر ئه‌حمه‌د، فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌یه به 964ـى وت، دوێنێ ئه‌م دیمه‌نانه‌ى تۆماركردووه و به‌وپێیه‌ى كه ئه‌و ماسییه‌كانى بینیوه ژماره‌یان زۆره و ده‌شڵێت “وشكه‌ساڵی هۆكارى له‌ناوچوونیانه”.
وتیشی، “به‌شێكی زۆرى ئه‌و ماسیانه‌ى كه‌وتوونه‌ته كه‌نارى رووباره‌كه له‌لایه‌ن باڵنده‌ى ماسیگره‌وه خوراون و ئه‌و باڵندانه‌ش به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى وشكه‌ساڵییه‌وه له‌برسان ئه‌و ماسییانه ده‌خۆن”.
به‌قسه‌ى ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره، هه‌ر ئه‌و دیمه‌نى ماسییانه نین، كه ئه‌م وه‌ک وێنه تۆمارى كردوون، به‌ڵكو ده‌ڵێت به‌شێكى ماسییه له‌ناوچووه‌كان له‌ناو رووباره‌كه ماوه‌نه‌ته‌وه.