25 منداڵ لەخۆدەگرێت
بۆ یەکەمجار سەنتەرێکی حکومی ئۆتیزم لە سێمێل کرایەوە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
بۆ یەکەمجار سەنتەرێکی حکومی ئۆتیزم لە قەزای سێمێل کرایەوە، بەڕێوەبەری سەنتەرەکەش دەڵێت، سەنتەرەکە توانای لەخۆگرتنی 25 منداڵی ئۆتیزمی هەیە.
سەنتەرەکە چارەسەری منداڵانی تەمەن پێنج ساڵ تاکو 11 ساڵ دەکات و 12 راهێنەری هەیە، رۆژانە جگە لە رۆژی هەینی و شەممە، راهێنان بە منداڵەکان دەکەن و هەفتانە راپورتیان هەیە لەسەر حاڵەتی منداڵەکان.
ئەمڕۆ دوشەممە 4.8.2025، هەلز حاجی، بەڕێوەبەری سەنتەری حکومی ئۆتیزم لە قەزای سێمێل بە 964ـی وت، بۆ یەکەمجارە سەنتەرێکی حکومی لە قەزای سێمێل دەکرێتەوە، و پێشتر سەنتەرەکە ناحکومی بوو.
وتیشی، ئێمە منداڵانی ئۆتیزم بەپێی نوسراوی لیژنەی پزیشکی وەردەگرین. و ستافێکی شارەزامان هەیە و بەدواداچوون بۆ حاڵەتی منداڵەکە دەکەن.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کومەڵایەتی ئۆتیزم، تەنیا لە سنووری قەزای سێمێل نزیکەی 270 منداڵی توشبووی ئۆتیزم هەیە.
پێداچوونەوە:هاوبەش