دابەزى

نرخى نەوت لەخوار 70 دۆلارەوەیە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ دووشەممە کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، نرخەکەى لەخوار 70 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بۆ ئەمڕۆ لە ساتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی ئەمریكا بە 69.52 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 67.24 دۆلار بازاڕی پێ كرایەوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێناسە گومرگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتان هەیە، هەروەها كیشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش رۆڵی لە جوڵەی بازاڕی نەوتدا هەیە، بە تایبەتی هاوكاریی نەكردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، كە ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا دروست دەكات و مەترسی لەسەر رێڕەوە ئاوییەكانیش بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی هەیە.

نرخی نەوت باش دابەزی

نرخی نەوت باش دابەزی