پۆدكاستی لەشساغی
قۆلۆنی عەسەبی چۆن كۆنتڕۆڵ دەكرێت و بەکارهێنانی لیمۆ بۆ ترشەلۆکی گەدە باشە؟
964+
جێگر مەحموود
لە ئەلقەیەکی نوێی پۆدکاستی لەشساغیدا بە میوانداری دکتۆر شێروان عەبدوڵا، پسپۆڕی کۆئەندامی هەرس و جگەر گرنگترین کێشەکانی گەدە و قۆلۆن تاوتوێ کران.
دکتۆر شێروان روونیکردەوە کە دڵەکزێ و ترشەڵۆکی گەدە زۆرجار بەهۆی خۆراکی ناتەندروست قەڵەوی و جگەرەکێشانەوە روودەدەن، هەروەها هۆشداری دا لەبارەی بەکارهێنانی لیمۆ بۆ ترشەلۆکی گەدە و بە کارێکی ناتەندروست لە قەڵەمی دا، کە لەوانەیە زیان بە گەدە و سورێنچک بگەیەنێت
لە درێژەی باسەکەدا قسە لەسەر قۆلۆنی عەسەبی کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە هەرچەندە چارەسەری بنبڕی نییە، بەڵام بە تەواوی کۆنتڕۆڵ دەکرێت لە رێگەی رێکخستنی خۆراک و هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی سترێس و وەرزشکردنەوە، بۆیە پێویست ناکات نەخۆش هەست بکات دەبێت پێوەی بژی.
لە لایەکی دیكەوە، ئاماژە بە گرنگیی نازوری قۆلۆن کرا بۆ پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی قۆلۆن، کە باشترین رێگایە بۆ دەستنیشانکردنی زوو، هەروەها رێگریکردن لەم نەخۆشییە بەتایبەت بۆ کەسانی سەروو تەمەنی 45 ساڵ.