250 هەزار بەردەستە

سلێمانى؛ رۆژانە پێویستى بە 480 هەزار مەتر سێجا ئاو هەیە

964+

وریا فەتاح

ماوەیەک قەیرانێکى سەختى کەمئاوى، بەرۆکى سلێمانى گرتووە، کەمى ئاوى بەرهەمهێنرا و بەتایبەت لە پڕۆژەى ئاوى سەرچنار، هۆکارى سەرەکى قەیرانەکەیە.

سلێمانى پشت بە سێ سەرچاوەى ئاو دەبەستێت، پڕۆژەى ئاوى هێڵى یەک و دوو سلێمان و پڕۆژەى ئاوى سەرچنار، کە ئێستا بە تێکڕا تواناى لە توانایاندایە 250 هەزار مەتر سێجا ئاو بەرهەمبهێنن لە کاتێکدا سلێمانى پێویستى بە 480 هەزار مەتر سێجایە لە رۆژێکدا.

پڕۆژەى ئاوى سەرچنار توشى توشى دۆخێکى سەختى کەمبوونەوەى ئاو بووەتەوە و 80%ـى تواناى بەرهەمهێنانى ئاوى لەدەستداوە.

پار ئەمکاتانە، پڕۆژەى ئاوى سەرچنار 80 بۆ 85 هەزار مەترسێجا ئاوى بەرهەمهێناوە لە رۆژێکدا، بەڵام ئێستا بۆ نزیکەى 40 مەترسێجا دابەزیوە

بەوتەى ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی کە بۆ 964 قسەى کردووە،”کەمبوونەوەى ئاو واى کردووە لە ئێستادا لە هەندێ گەڕەک چوار رۆژ جارێک و لە هەندێ گەڕەکى تر پێنج رۆژ جارێک ئاو بە هاوڵاتیان بدەین”.

دۆخى سلێمانى بەشێوەیەکە لە ئێستادا بەشێکى زۆر لە هاوڵاتیان پشت بە کڕینى ئاو دەبەستن و نرخى تانکەرێک ئاویش لانیکەم 20 هەزار دینارە، هەرچەندە کەسانێک زیاتر لەو نرخەیان بە تانکەرێک ئاوداوە.

لە رۆژى پێنجشەممەى رابردووەوە بۆ ئەمڕۆ، هەریەک لە مزگەوتى کانێسکان و مزگەوتى رەسوڵ لەگەڕەکى بەختیارى، بەهۆى وشکبوونى بیرەکانیان دەرگاى مزگەوتەکانیان داخست.

رۆژانە هەر هاوڵاتییەکى هەرێمى کوردستان 400 لیتر ئاوى پێشکەش دەکرێت

وەزارەتى شارەوانى بڵاوى کردووەتەوە، بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەكان، رۆژانە هەر كەسێك بە تێكڕا پێویستی بە 250 لیتر ئاو هەیە، كەچی لە هەرێمی كوردستاندا، بە تێكڕا رۆژانە سەرووی 400 لیتر ئاوی بەرهەمهێنراو پێشكەش بە هەر تاكێك دەكرێت.

سلێمانى؛ کەمئاوى دەرگاى مزگەوتێکى تریشى داخست

سلێمانى؛ کەمئاوى دەرگاى مزگەوتێکى تریشى داخست