ئیدارەی گەرمیان:

15 ئۆتۆمبێل چاککرانەوە و کێشەی ئاوی خواردنەوەی دوو گوند چارەسەر بوو

964+

ژێوار خدر

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بودجەیەکی تایبەتی بۆ چاککردنەوەی 15 ئۆتۆمبێل لە سنووری ئیدارەکە تەرخانکردووە و و بەهۆشیەوە دوو گوند لە کێشەی بێ ئاوی رزگاریان دەبێت

ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ یەکشەممە 3.8.2025 رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە، بەرگریی شارستانی و ئاودێری گەرمیانن.

دەشڵێت، تانکەرێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان چاککراوەتەوە و سوتەمەنی بۆ دابینکراوە، دەستبەجێ تانکەرەکە بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکانی “مەحمود قەجەر و ئەلی میر” لە سنووری ناحیەی قۆرەتوو تەرخانکرا، کە بەهۆی کەم بارانی ئەمساڵەوە بێ ئاو بوون.

دوو گوندی گەرمیان دەبنە خاوەنی ئاوبارەی کۆنکرێتی

دوو گوندی گەرمیان دەبنە خاوەنی ئاوبارەی کۆنکرێتی