دەیەوێ دوکان بکاتەوە 

ئیلاف.. قاچەکانی نییە و دەستەکانی کارسازن

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

گوڵنازی خوشکی بە هەردوو دەستی، هیوا و پاڵنەری خوشکە گەورەکەیەتی، ئەوەی لە دیمەنەکان دیارە ئیلافی تەمەن 21 ساڵە، ئەو توشبووی نەخۆشی بیرکۆڵ “شەلەل  دەماغە”، بەڵام لە راستیدا بەهرەکانی و هاوپشتی خێزانەکەی، وای دەرنەخستووە.

هەرکاتێک پێوسیت بکات خۆی بچێت، خوشکەکەی هاوکاریەتی و بەڕێگاوە پاڵی دەنێ تا بچن لە فرۆشگایەکی گەڕەکی برایەتی هەولێر، موورو دەزوو بکڕێ، خەڵکانێک هەن داوای ملوانکە، بازن و مەدالیایان لێ کردووە و دەبێ بۆیان دروست بکات.

ئیلاف بەهۆی بەرزی رێژەی نەخۆشییەکەی هیچ قوتابخانەیەک لە ئەستۆی نەگرتووە، بەڵام بە پەنجە لەرزۆکەکانی کاری دەستی کردووە بە هۆکاری دەرخستنی تواناکانی و رۆژانە لە ماڵەوە پێیانەوە سەرقاڵ دەبێ، ئەو لەگەڵ دایک و باوک و سێ خوشک و دوو برای ژیان بەسەر دەبات، هەر ئەوانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرهەمەکانی نمایش دەکەن و بازاڕێکی بچووکیان بۆ پەیدا کردووە.

بەهۆی وردەکاری کارەکەی زۆرجار بۆ دروستکردنی ملوانکەیەک، زیاتر لە کاتژمێرێکی پێویستە، ئاخر ئەو رێژەی نەخۆشییەکەی بە پێوەری پزیشکی %100، هێشتا تواناکەشی و حەوسەڵەی بۆ وردەکاری قۆناغەکانی چیرۆکێکی کەم بینراون، هەر ئەمەش وایکردووە بە ئەستێرەی ساڵ بناسێنرێ.

ئەو مشتەرییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرهەمە دەستییەکانی لێ دەکڕن، ئیدی رووبەڕوو دەتوانن بە خواستی خۆیان داوای چنین و کاریکی دەستی بکەن، چونکە پلانی وایە، لە ئایندەیەکی نزیک دوکانێکی بچووکیان بۆ بکاتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

نەخۆشی نەبووە رێگر لەبەردەم سەرکەوتنی لە پۆلی 12

نەخۆشی نەبووە رێگر لەبەردەم سەرکەوتنی لە پۆلی 12