ئاغا و کوێخای خۆیانن
ژنانی سلێمانی و کۆیە بێ پیاو کۆبوونەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ژنانی سلێمانی و کۆیە بۆ یەکترناسین و زیاتر لێکنزیکبوونەوە، کۆبوونەوەیەکیان بێ پیاو رێکخستووە و خۆیان ئاغا و کوێخای خۆیانن.
خومار رەفیق سکرتێری سەنتەری کۆییان لە سلێمانی بە 964ـی وت، لەگەڵ بنەماڵەکانی سلێمانی کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی زیاتر یەکتر بناسن و ئامانجەکانیان بخەنەڕوو.
باسی لەوەشکرد، دەیانەوێت بە هاوکاری سلێمانی لە کۆیە چەندین پڕۆژە بە ئەنجام بگەیەنن و ئەمجارە پیاوانیان بانگهێشت نەکردبوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری