"بە نزیکەی 60%ى تەواو بووە"

بۆ تەواوکردنی کۆرنیشەکەی کەلار دەست بەکارکردن کرایەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای 20 رۆژ لە راگرتنی کارەکانی کۆرنیشی مارینا لەسەر روباری سیروان، لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە، کارکردن لە کۆرنیشەکە دەستیپێ کردەوە.

کۆمپانیای مارینای جێبەجێکاری کۆرنیشەکە لە 13.7.2025 کارکردنی لە کۆرنیشەکە راگرت، بە قسەی خۆیان رێگری دەکرا لە کارکردنیان.

محەمەد شێخ عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی پرۆژەی مارینا بە 964ى وت،”کارگەیەک لەوبەری روباری سیروانەوە گرفتی بۆ دروست دەکردین، رێڕەوی ئاوەکەیان گۆڕی بوو ئەوەش رێگربوو لە دروستکردنی راگرە کۆنکرێتیەکانی کۆرنیشەکە”.

“دوای راگرتنی کارەکان و ھاتنە سەرخەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان گرفتەکە چارەسەر کراوە و لە ئێستادا کێشەمان نەماوە، کارکردن لە کۆرنیشەکە دەستیپێکردووەتەوە”، محەمەد شێخ عەزیز وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، کارەکانی کۆرنیشەکە بە نزیکەی 60%ى تەواو بووە، ھەوڵدەدەن بۆ سەری ساڵ بەشێکی زۆری کۆرنیشەکە تەواو بکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

رێگەی قیر بۆ گوندێکی خزمەتنەکراوی گەرمیان دەبرێ

رێگەی قیر بۆ گوندێکی خزمەتنەکراوی گەرمیان دەبرێ