"21 رۆژە ئاومان بۆ نەهاتۆتەوە"

دانیشتووانی گەڕەکی هەوارە بەرزەی سلێمانی لە بێ ئاویدا هاواریان لێ هەڵسا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەم گەرمایە و لەم چلەی هاوینەدا دانیشتووانی گەڕەکی هەوارە بەرزەی سلێمانی بێ ئاون، بۆیە تەحەمولیان نەما و گردبوونەوە.

بەشێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە قسەیان بۆ مایکی 964 کرد و وتیان، “21 رۆژە ئاوی رەئیسیمان بۆ نەهاتۆتەوە و تەنکەرە ئاوەکانیش دەستی دەستیمان پێدەکەن و نەمانتوانیوە ئاوی تەنکەریش بکڕین”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، کە ئاویش دێتەوە پچڕ پچڕە و سەریناخا بۆ ناو تانکی سەربانەکانیان و هیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ بێ وەزع نەبوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئاویان نییە و میراوەکەیان بەخەتابار دەزانن

ئاویان نییە و میراوەکەیان بەخەتابار دەزانن

دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گوڵی شار لە سلێمانی د...

دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گوڵی شار لە سلێمانی دژی کەمئاوی گردبوونەوە