"هەموو نەخشەی تابلۆکانم بەدەست کردووە"
لە سلێمانی ژمارەیەک شێوەکار و مامۆستای هونەر تابلۆکانیان نمایش کرد
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی ژمارەیەک شێوەکار و مامۆستای هونەر وێنە و تابلۆکانی خۆیان لە کارگەی کلتوری لە رۆژی تابلۆدا نمایش کرد.
“ستایلێکی تایبەت بەخۆم هەڵبژاردووە، لەسەر شێوەی هێما کۆنەکانی سلێمانی و ئەو دیزاینانەی لەسەر دەرگا و کەلوپەلەکان هەبوون لە کۆندا، لە تابلۆکانمادا بەکارمهێناون”، خۆشەویست نامیق مامۆستای هونەر وای بە 964 وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو نەخشەی تابلۆکانی بەدەست کردووە و بەوردی کاری لەسەرکردوون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری