تیمەکانى فریاگوزارى تەندروستى زاخۆ لە کاتى چارەسەرکردنى سێ کەس کە لەخنکان رزگارکراون
زاخۆ
سێ گەشتیار لە خنکان رزگارکران
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ رایگەیاند کە سێ گەشتیار لە رووباری گۆڤکێ لە قەزای باتیفا لە خنکان رزگارکران.
وەک ئەوەى بەرگری شارستانی زاخۆ بڵاوى کردووەتەوە، رووداوەکە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی روویداوە، کاتێک تیمەکانی بەرگری شارستانی بە هاوکاری هاوڵاتیانی خۆبەخش و هاوڵاتیانی ناوچەکە، توانیان سێ کەس رزگار بکەن کە خەریک بوو بخنکێن.
ئەو سێ کەسە کە خەڵکی قەدش بوون، بە ناوەکانی (ا.ص.ع)ی تەمەن 19 ساڵ، (ش.ص.ع)ی تەمەن 15 ساڵ و (ل.ش.ع)ی تەمەن 16 ساڵ بوون.
دوای رزگارکردنیان و ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی، هەر سێ کەسەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کران.