گەرما دێتەوە

لە یەکشەممەوە سەری کەچەڵ دەسوتێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لەم یەکشەممەی بێتەوە، پلەکانی گەرما تا کەوتنی گەلاوێژ دەست بە بەرزبوونەوە دەکاتەوە رەنگە وەک شەپۆلەکەی پێشتر نەبێ، بەڵام کوردەواری وتەنی سەری کەچەڵ دەستوێنی، هەندێک جار شێ دروست دەبێ.

پێشبینییەکان ئەوەیان دەرخستووە، بەو پێیەش بێت لە 3.8.2025 تاوەکو 15.8.2025، بە بەرزو نزمییەکی کەم، گەرما بە تینەکە بەردەوام دەبێ.

ئەمرۆ هەینی 1.8.2025، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، یەکشەممەی دابێت، شەپۆلی نوێی گەرمای بەهێز روودەکاتەوە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کە چەق و هەستپێکراوی شەپۆلی گەرماکە رۆژی دووشەممە و رۆژانی داهاتووە.

گەر گۆڕانکاری روونەدات، وا پێشبینی دەکرێ ئەم شەپۆلە گەرما نوێیە، بەگشتی تاوەکو 15ی ئەم مانگە بەردەوامبێ، لە هەندێک کاتدا بەهۆکاری هەبوونی شێ لە بەرگە هەوادا هەست بە گەرمای زیاتر دەکرێت بەراورد بە پێشبینییەکان.

پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ شارەکان ئەمڕۆ دیاری کراوە لە شەپۆلەکەدا، ئەو کەشناسە وتی، رەنگە لەو شەپۆلەدا رێژەکان یەک بۆ دوو پلە زیاتر بەرزببنەوە، پێشبینی کراوە هەولێر تا 46 پلە، سلێمانی تا 45 پلە، دهۆک تا 44 پلە و هەڵەبجە تا 46 پلە و گەرمیان تا 49 پلە و کەرکوک تا 47 پلە تۆمار بکەن.

لەگەڵ ئەوەدا ناوچەی کوێستانی پێنجوێن، 41 پلە تۆماربکات، هەروەها ناحیەی حاجی ئۆمەران، کە هەمووکات بە کەشە فێنکەکەی ناسراوە رەنگە، 36 بۆ 37 پلە تۆماربکات.

چەند رێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین

چەند رێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین