10 تیم خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن
ماوەی 24 کاتژمێرە ئاگری چوار گوندی دهۆک بەردەوامە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
زیاترە لە 24 کاتژمێرە زەویی چوار گوندی دەڤەری مزوریان لە سنووری ناحیەی زاویتە دەسووتێت و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
شەوی رابردوو ئاگر لە گوندەکانی”بێنارینکێ و دێرئالۆش و چەڤریکێ و پێدە” بە هۆکارێکی نادیار کەوتەوە و تا ئێستا تیمی ئاگرکۆژێنەوە و هێزی بەرگری شارستانی دهۆک بۆ پاراستنی ژینگە و پۆلیسی دارستان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئەمرۆ پێنجشەممە 31.7.2025، بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی پاڕێزگای دهۆک بە 964ـی وت، لە دوێنێوە ئاگر لە چوار گوندی سنووری ناحیەی زاویتە کەوتووتەوە و زیاتر لە 500 دۆنم پۆش و پەڵاش و داری سروشتی سوتاون و و تائێستا کونترۆڵنەکراوە.
وتیشیم زیاتر لە 10 تیم خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و نەزانراوە هوکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چی بووە.
دەڤەری مزوریان دەکەوێتە سنووری ناحیەی زاویتە لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: هاوبەش