بە باشترین کارمەندی ساڵ هەڵبژێردرا

یوسف پاڵەوانی ئاو، ئاگر و شاخی سۆرانە

964+

ئاکام غەفور

بەرگری شارستانی سۆران پاڵەوانی ساڵی بەڕێوەبەرایتیەکەی دیاری کردووە، یوسف سەعدی وەک باشترین کارمەندی ساڵ دیاری کراوە، ئەو کارمەندە بە جۆرێک خەم خۆرە بۆ کارەکەی، لە کاتی رووداونی رووداوەکان، ئەگەر لە ماڵەوەش بێت دەگەڕێتەوە دەوام.

یوسف 20 ساڵە کارمەندی بەرگری شارستانییە و هەرچەندە ئێستا کارمەندی کارگێڕییە لە بەرگری شارستانی، بەڵام هەموو کات بۆ رووادوەکان بە مەیدانی ئامادەیە و لە کوێ رووداوێک هەبێت ئەویش لەوێیە.

یوسف سەعدی، رێپدراوی بەرگری شارستانی سۆران، بۆ 964 وتی،”هەر چەندە دڵخۆشم بەوەی وەک باشترین کارمەند دیاری کراوم، بەڵام ئەوە هاوکاری هاوپیشەکانمە و چەپڵە بە دەستێک لێ نادرێت ئەوانیش وەک من ماندوون، زۆر جار ژیانم لە مەترسی بووە ئەوان رزگاریان کردووم”.

وەک باسی دەکات، لەو 20 ساڵی رابردوو، کە کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بووە، چەند مانگێکە بووە بە کارمەندی کارگێڕی، تا ئێستاش جلوبەرگی ئاگرکوژێنەوەی هەر لا ماوە، کە رووداوێک هەبێت هەر چەندە ئەرکی ئەو نیە لە گەڵ هاوکارانی ئامادە دەبێت، بەڵام بۆ شوێنی رووداوەکان دەردەچێت و دەشڵێت،” ئەوە ئەرکێکی ئەخلاقیە کە بەم شێوەیە دڵسۆز بین بۆ کارەکەمان”.

دلبرین حەمەدەمین، هاوپیشەی یوسفە و دەڵێت، “کارمەندی ئاوا ئەرکی ئێمەی ئاسانتر کردووە، هەرچەندە ئەرکی ئەویش نیە یان لە دەوام نیە، بەڵام لە شوێنێک دووکەڵ یان ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی ببینێت بە ئۆتۆمبێلی خۆی دوای دەکەوێت و لەگەڵ ئێمە دەگاتە شوێنی رووداوەکان.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کارمەندانی بەرگری شارستانی سۆران فێرکران بە شاخدا سەر...

کارمەندانی بەرگری شارستانی سۆران فێرکران بە شاخدا سەرکەون