ساڵی داهاتوو دەگاتە ئیدارەکە

راپەڕین خۆی بۆ پڕۆژەی رووناکی ئامادە دەکات

964+

ژێوار خدر

بڕیارە لە ساڵى داهاتوودا پڕۆژەی رووناکی بگاتە ئیدارەى راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ناوچەکەش لە ئێستاوە دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ پڕۆژەکە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین ئەمڕۆ پێنجشەممە31.7.2025 رایگەیاند، عەلی محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى راپەڕین، بەمەبەستى خۆ ئامادەکردن بۆ پڕۆژەى رووناکى لە دەڤەرەکە، لەگەڵ

بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى پشدەر چەند بەرپرسێکی دیکەی ناوچەکە کۆبووەتەوە و قسەیان لەسەر چۆنیەتى کارکردن لەگەڵ تیمى پڕۆژەى رووناکى کردووە.

دەشڵێت، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە باسکردن لە پڕۆژەى رووناکى و چۆنیەتى کارکردن لەگەڵ تیمەکەی، رێکخستنى کاروبارەکانى پەیوەست بە پڕۆژەکە، ئامادەکردنى داتاى پێوەرى زیرەک و پیویستى پێوەر و رێکخستنەوەى ژمارەى فیدەر و محاویلەکان.

پڕۆژەى رووناکى پڕۆژەیەکى ستراتیژى حکومەتى هەرێمى کوردستانەو بەمەبەستى دابین کردنى کارەباى 24 کاتژمێرى بۆ هاوڵاتیان بڕیارى لەسەر دراوە، ئێستا لە هەرچوار پارێزگاى هەرێمى کوردستان دەست بەکارە و لەهەندێک لە سەنتەرى پارێزگاکان گەیشتووەتە قۆناغى کۆتایی.

کارەبای راپەڕین رێنمایی دەداتە ئەو شوێنانەی کارەبای س...

کارەبای راپەڕین رێنمایی دەداتە ئەو شوێنانەی کارەبای سۆلار دادەنێن