هەولێر
بەهۆی دروست کردنی شەقامێکی ستراتیژییەوە سەدان دار لەناو چوون
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەهۆی پرۆژەی دووسایدکردنی شەقامی هەولێر بۆ گۆمەسپان سەدان داری سروشتی کۆن لە ناوچوون و هەڵکەندراون، بەڵام بەلێنی ئەوە دراوە کە قەرەبوو بکرێنەوە و لە بریان داری دیکە بچێنن.
شاڵاو کاوانی، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەولێر بە 964ـی وت، ئەوان لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو قسەیان کردووە و بەڵام لە ئێستادا پڕۆژەکە کاری لێدەکرێت و تا تەواو بوونی پڕۆژەکە ئینجا قەرەبووی ئەو دارە بڕاوانە دەکرێنەوە.
ژینگەپارێزانیش پێیان وایە دەکرا پێش ئەوەی پڕۆژەکە دەست بە کارەکانی بکات بەڕێوبەرایەتی ژینگە ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی زووتر ئەو دارانەیان بگواستایەتەوە و لە ناونەچوونایە.
بڕیارە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە لەگەڵ تەواو بوونی شەقامی گۆمەسپان – کەسنەزان قەرەبووی دارەکان بەکاتەوە و داری زیاتر بچێنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی