له 1986 مینڕێژ كراوه
له ئامێدى شوێنێكی گه‌شتیاری له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی مینڕێژدایه و تیمه‌كان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى ئامێدى شوێنێكی گه‌شتیارى له‌ناو كێڵگه‌مینێكدایه، ماوه‌یه‌كه تیمه‌كانى مینلابه‌رى دهۆك خه‌ریكی پاكردنه‌وه‌ى زه‌ویه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو وه‌كو شوێنێ گه‌شتیارى سوودى لێوه‌ربگیرێته‌وه.
شوێنه‌كه “گه‌لى باڵدا”ى پێده‌ڵێن كه‌وتووه‌ته سنوورى ناحیه‌ى شیلادزێ له قه‌زاى ئامێدى، له‌دهۆك.
رووبەرى كێڵگه مینه‌كه 95 هه‌زار مه‌تر دوجایه به كۆدى IK10444 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مینى دهۆك تۆمار كراوه.
مینى دهۆك ده‌ڵێت، ئه‌م زه‌ویه له ساڵى 1986 ـه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تى پێشووى عێراق مینڕێژ كراوه، ئه‌وانیش ماوه‌یه‌كه كه‌مكه ده‌ستیان به پاككردنه‌وه‌ى كردووه، دواى پاككردنه‌وشه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه وه‌كو شوێنێكی گه‌شتیاری سوزدى لێوه‌رده‌گیرێت.