دیمەنێکی کاتی سەردانی ، بەرێوەبەری گشتی کاروباری مینى هەولێر بۆ کێڵگەمینەکە... وێنە؛ دەزگای مینی هەرێم.
"له 26 به‌ركه‌وته‌ى مین زۆربه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه"
مه‌ترسیدارترین كێڵگه مینى سنوورى هه‌ولێر و ئیداره‌ى سۆران پاكده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كێڵگه‌مینێك كه به‌مه‌ترسیدارترین كێڵگه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئیداره‌ى سۆران داده‌ندرێت، له‌لایه‌ن تیمه‌كانى میلابه‌روه پاكده‌كرێته‌وه، به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى مینى هه‌ولێر تاوه‌كو ئێستا 26 هاوڵاتى به‌ر مینى ئه‌و كێڵگه‌یه كه‌وتوون و زۆربه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کێڵگەمینه‌كه ناوى (کروکە زەرد)ـه لە سنوری گوندی پیرئۆمەر، لە ناحیەی سمیلانى سه‌ر به قه‌زاى چۆمان، رووبەرەکەی 95 هه‌زار و 200 مه‌تر دوجایه.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، بەرێوەبەری گشتی کاروباری مینى هەولێر، كه سنورى كارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له پارێزگاى هه‌ولێر و ئیداره‌ى سۆرانه، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سەردانى تیمه‌كانیان له‌و كێڵگه مینه كردووه، بەمەبەستی دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی کاری پاکسازی بەشێوەیەکی سەلامەت.
وتیشی “یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین كێڵگه مین له سنوروى هه‌ولێر و سۆران به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا 26 هاوڵاتی له گوندنشین و ئاژه‌ڵدار و گیاكۆكه‌ره‌وه به‌ر مینه‌كانى ئه‌م كێڵگه‌یه كه‌وتوون و زۆربه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سەدان ئاژەڵی کێوی و ماڵیی به‌ركه‌وته‌ى ئه‌م کێلگەمینەن.
تاوه‌كو ئێستا رووبەری 92 هه‌زار و 328 مه‌تر دوجا له كێڵگه‌كه پاككراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو هه‌زار و 757 مینی دژەکەس و 163 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لێ دۆزراونەتەوە و لەناوبراون.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت، ئێستا کێلگەمینەکە لە قۆناغی تەواوبووندایەو له‌ماوه‌ى مانگێكدا به‌یه‌كجارى ته‌واو ده‌كرێت و “سودی لێ دەبینرێت بۆ کشتوکاڵكردن، لەوەڕگا و گەشتوگوزار چونكه كێڵگه‌كه دەکەوێتە سنوری زیاتر لە هەشت گوندی دۆڵی روست”.