دەوترێت کارگەیەکى پلاستیکە
لە هەولێر ئاگرێکى گەورە کەوتەوە و دوکەڵ بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە کارگەیەکی پلاستیک لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەوتەوە، تیمەکان بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە رایگەیاند، کۆگایەکى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر لەسەر شەقامى 120 مەترى سووتاوە و بۆڕییە پلاستییکییەکانیان سووتاوە”.
باسى لەوەشکرد، 10 تیمى بەرگرى شارستانى لەوێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە، بەڵام بوونى با کارەکانى تیمەکانى قورسکردووە.