ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. فۆتۆ: 964
بێخاڵ پاک دەکەنەوە
یەک رۆژ ناردنی ئاو بۆ 11 گەڕەکی ناوەندی سۆران دوادەکەوێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ئاوی سۆران دەیەوێ، هاوڵاتییانی 11 گەڕەکی ناوەندی ئیدارەکەی ئاگادار بکات، کە سبەینێ چوارشەممە 30.7.2025، ئاویان بۆ رەوانە ناکرێ و بۆ رۆژی پێنجشەممە دوا دەکەوێ.
ئەوەش، بەهۆی پاککردنەوەی پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ، کە سەرچاوەی ئاوی ماڵانی ئەو گەڕەکانەیە.
گەڕەکەکانی هەریەک لە (گەرەکی زانیاری، ئەیلول، نەورۆز، باپشتیان، کۆرەک، دیلمان، قەندیل، بەشێکی جندیان، شەهیدانی جندیان، راپەرین و 26 گوڵان) دەگرێتەوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران کە ئاگاداری نامەکەی بڵاوکردووەتەوە، بە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە دەڵێ، داوا دەکەین کە تا پێنجشەممە دەست بە ئاوەوە بگرن.