ئه‌مساڵ 18 كۆچبه‌ر گيانیان له‌ده‌ستداوه‌

لە کەناراوەکانی کەناڵی ئینگلیز دوو كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ده‌ڵێت، تەنیا لەم هەفتەیەدا دوو کۆچبەر لە فەڕەنسا گیانیان لەدەستداوە کەسێک بەهۆی وەستانی دڵەوە بووه‌ و کۆچبەرێک لە کەمپێکی نزیک کەناراوەکانی ئه‌و وڵاته‌ تەقەی لێکرا و کوژراوه‌.

بە پێی بەدواداچوونەکانی دەزگاکە، رۆژی شەممەى رابردوو بەلەمەێک بە کۆمەڵیک کۆچبەرەوە کەنارەکانی باکوری فەرەنسا بەجێهێشتووە ،بەڵام دوای ماوەیەکی کەم گەڕایەوە دواوە، ئه‌ویش بەهۆی گیان لەدەستدانی کۆچبەرێک لەسەر بەلەمەکە.

ده‌شڵێت “كۆچبه‌ره‌كه‌ لەناکاو دڵی لە لێدان کەوتوە و تا ئێستاش روون نییە کە ئایا مردنی ئەو کەسە لەناو بەلەمەکەدا بووەتە هۆی گەڕانەوەی بەلەمەکە یاخود نا”.

دەزگای لوتکە باس له‌ رووداوی كوژرانى ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كورده‌ش ده‌كات کە لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنسادا رووداوى كوژرانه‌كه‌ى لە کەمپێکی ناسراو بە لۆن پلاج لە نزیک گراند سینت روویدا کە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی دانکیرک.

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگاکە، (بژار حەسەن )ناسراو بە بەشدار تەیرۆ کە گەنجێکی کوردی خەڵکی دەڤەری راپەرینە لە کاتی گۆڕینەوەی پارەدا لەلایەن باندێکی قاچاخچیەوە تەقەی لێدەکرێت، لانیکەم حەوت فیشەک لە کۆی بیست فیشەک کە لە دەمانچەیەکەوە تەقێندراوە و دەبیتە هۆی گیان لەدەستدانی.

بەپێی ئامارەکانی ئه‌م ده‌زگایه‌، کۆی گشتی ئەو کۆچبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتى بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 18 کەس.

نزیكه‌ى 600 كۆچبه‌رى عێراقی له‌رێگای چوون بۆ ئه‌وروپا...

نزیكه‌ى 600 كۆچبه‌رى عێراقی له‌رێگای چوون بۆ ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و بێسه‌روشوێنن

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پرۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ كۆچبه‌ره‌ گه‌ڕ...

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پرۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ كۆچبه‌ره‌ گه‌ڕاوه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت

كۆچبه‌ره‌ گۆڕغه‌ریبه‌كان له‌ گۆڕستانى دوورگه‌یه‌...

كۆچبه‌ره‌ گۆڕغه‌ریبه‌كان له‌ گۆڕستانى دوورگه‌یه‌كى وڵاتى یۆنان نێژراون