لە نەخۆشخانەی فێرکاری کۆیە

هاوڵاتیەک دڵی لە لێدان کەوت و ژیانی رزگار کرا 

964+

توانا نەقی

لە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید لە کۆیە ژیانی هاوڵاتیک رزگارکرا کە دڵی لە لێدان وەستابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، 29.7.2025 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە بڵاویکردەوە، دوێنێ شەو کاتژمێر 12:00 چارە خوازێک سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و زانیویانە کە جەڵتەی دڵ لێیداوە پێش ئەوەی رەوانەی هەولێری بکەن دڵی لە لێدان کەوتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێش ئەوەی سواری ئەنبولانسی بکەن و بینێرنە هەولێر دڵی نەخۆشەکە لە لێدان کەوتووە و توانراوە لەلایەن تیمی فریاکەوتنی فێرکاری شەهید د.خالید لە رێگەی لێدانی کارەباوە دڵی خراوەتەوە کار و بە سەلامەتی رەوانەی هەولێر کراوە.

تەندروستی کۆیە ڤیدیۆی کاتی رزگارکردنی ژیانی ئەو هاوڵاتیەیان بڵاوکردووەتەوە و کە چۆی لە رێگەی ئامێری CPR لێدانی دڵی بۆ دەگەڕێننەوە.

دڵی لەلێدان کەوت بەڵام ژیانی بۆ گەڕێندرایەوە

دڵی لەلێدان کەوت بەڵام ژیانی بۆ گەڕێندرایەوە