لەگەڵ ژینگە هەناسەیەک دەدەین
گەرما تاقەتپڕوکێنەکە کۆتایی دێت و کەشەکە تاڕادەیەک فێنک دەبێ
964+
شۆڕش قادری
تەنیا ئەمڕۆ تەحەمولی گەرما تاقەتپڕوکێنەکە بکەن، بۆ سبەی کەشێکی تاڕادەیەک فێنک روو لە کوردستان دەکات و لەگەڵ ژینگە هەناسەیەک دەدەین.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 29.7.2025 ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرماش گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک وەک دوێنێ گەرم دەبێت.
بەڵام بۆ سبەی چوارشەممە، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لەئارادایە و لەگەڵ ئەوەشدا، کەشەکە کەمێک فێنک دەبێت و پلەی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی لە ناوچەکانی کوردستان دادەبەزێت.
بەرزترین پلەی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ؛
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک:41 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی