تیمێکی کارەبا
"تاوانێكی یاسایی"
پڕۆژەی رووناكی هۆشداری دەداتە هاوبەشەكانی
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پڕۆژەی رووناکی، ئەوەی کارەبای 24 سەعاتی دابین دەكات بۆ هاوڵاتیانی كوردستان، هۆشداریی دەداتە هاوبەشەكانی، ئەوەی دەستكاری پێوەر بكات، سزای توندی دەدەن و بە “تاوانێكی یاسایی” ناوی بردووە.
پڕۆژەی رووناكی لە پۆستەرێكدا، كە شەوی رابردوو بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت، “سەرپێچی و کارەبای نایاسایی لە لایەن هاوڵاتی یان کارەباچییەوە، بە چەتاڵکردن یان دەستکاریکردنی پێوەرەکەت، تاوانێکی یاساییە و سزای توندی دەبێت.”
پڕۆژەی رووناکی، پڕۆژەیەكی حكومەتی هەرێمە بۆ دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان و بە قسەی بەرپرسانی هەرێم و پڕۆژەكەش، تا ئێستا كارەبای 24 سەعاتییان بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی دابین كردووە و بەردەوامیشن لە گەیاندنی ئەو شێوازەی كارەبا بۆ شار و شارۆچكەكانی كوردستان، كە پلانەكە وایە لە كۆتایی 2026 هەموو كوردستان بگرێتەوە، هەرچەندە پڕۆژەكە هەندێك ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە، بەشێكی بەهۆی نرخی كارەباكە، كە پێیان وایە گرانە، بەشێكی دیكەشی بەهۆی كەمبوونەوەی كارەبایە لە هەندێك شوێن.
پڕۆژەی رووناکی
کارەبای 24 کاتژمێریان بۆدەچێ
شارەزوورییەکان سێ رۆژ بێ کارەبا دەبن
"موەلیدە عالەمی نەخۆش خست"
هاوڵاتییەک لە کارەبای 24 کاتژمێری رازییە و پێی هەرزانە
پرۆژەی رووناکی دێت؟
دنیایەکی سەیرە...هەفتەیەکە کارەبای نیشتمانی لە کۆیە نەبڕاوە و هاوڵاتیان نیگەران
لەلایەن وەزارەتی کارەباوە